تا کۆتایی ساڵی 2019 باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسرائیل دەگوازرێتەوە بۆ ئورشەلیم

 

 

 

 

KGN – NEWS

 

 

 

 

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەتا کۆتایی ساڵی 2019 باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل دەگوازرێتەوە بۆ ئورشەلیم.

پێنس لە کاتی وتارەکەیدا لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کێنسێت) لە ئورشەلیم گوتی : لە هەفتەکانی داهاتوودا، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەرنامەی کردنەوەی باڵیۆزخانەی لە ئورشەلیم بەرەوپێش دەبات و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەر لە کۆتایی ساڵی داهاتوو لە ئورشەلیم دەکرێتەوە.” مایک پێنس گوتیشی ” ئورشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە بۆیە سەرۆک ترامپ بە وەزارەتی دەرەوەی ڕاگەیاندووە دەستبکەن بە ئامادەکارییە سەرەتاییەکان بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەمان لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئورشەلیم.

شایانی باسە لە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامەریکا دۆناڵد تڕەمپ لە وتارێکیدا ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئەمەریکا دەگوازێتەوە قودس، ئەم شارە وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنیت، ئەم بڕیارەی ترەمپ کاردابەو و نارەزایی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لیکەوتەوە .