“لە هەولێر سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام دەدری”

 

 

 

KGN – NEWS

تەلار فائق ڕایگەیاند شاندێکی حکومەتی عێراق سبەی سەردانی هەولێر دەکات، بە مەبەستی دریژەدان بە گفتوگۆی نیوانیان لەسەر فرۆکەخانەکان و خاڵەنسوریەکان.

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند بەیانی دوو شەممە گفتوگۆیەکی گرنگ دەکرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی هەرێم  و بەغدا لەسەر فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلیمانی و خاڵە سنوریرکان. 

هەروەها ڕاشی گەیاند کۆبوونەوەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لە شەممەی ڕابردوو بەرهەمداربووە، کۆبوونەوەکەی سبەی زۆرگرنگ و چارەنووسسازە سەبارەت بە فرۆکەخانەکان و خاڵە سنوریەکان.

شایانی باسە حکومەتی عێراق دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 29ی ئەیلولی ساڵی رابردوو بە بڕیارێک گەشتەڕاستەوخۆ ئاسمانیەکانی هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەشەوە ڕاگرت .

س.شەفەق نیوز