سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داواكاریەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

KGN – NEWS
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوادەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی بەڵینەكانی عەبادی نەكات و حكومەت خۆی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدات.
عەرەفات كەرەم سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆی نەوای ڕاگەیاندووە: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری عێراق لەهەوڵەكانی بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوامەو لەئێستاشدا دەیەوێت خەڵكی كوردستان دژی حكومەت هانبدات.
وتیشی:” پێش 16 ئۆتۆبەری 2017 ئومێدێك هەبوو عەبادی چارەسەری كێشەكان بكات، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە عەبادی خۆی وەك پاڵەوانێك لەناو لایەنگرانی دەناسێنێت”.
ناوبراو دەشڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان پشت بەبەڵێنەكانی عەبادی نەبەستێت لەبارەی نادرنی موچەو چارەسەركردنی كێشەكان، خۆی هەوڵبدات بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان چونكە دوای هەڵبژاردنەكان گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا ئەگەری هەیە ئاڵۆزتربێت و چارەسەر نەكرێت.