پێشمەرگەو سوپای عیراق لە سنووری جەلەولا كۆدەبنەوە

KGN – NEWS
بەرپرسێكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی چارسەركردنی بارگرژی و چۆنێتی ئیدارەدانی سنوری ناحیەی جەلەولا، هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان لە گەڵ بەرپرسانی سوپای عیراق لەو سنورە كۆبونەو و لە میانی ئەو كۆبوونەوەیدا بڕیاردرا، كە هێزە سەربازیەكانی عیراق پێشڕەوەی بۆ سنوری ساڵی 2003 نەكەن و بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
محەمەد حاجی عومەر، بەرپرسی كۆمیتەی قەرەتەپەی یەكێتی بە ڕادیۆ نەوای ڕایگەیاندووە: لەو كۆبوونەوەیەدا ، پێشمەرگە بە سوپای عیراقی ڕاگەیاندووە كە هێزەكانیان بە پێی دەستور سەر بە مەنزومەی بەرگری عیراقن و دەتوانن پارێزگاری لە سنوری خۆیان بكەن.
وتیشی: دوای ئەو دانیشتنەكە نێوان هەر دوولا، هێزەكانی سوپای عیراق دەستیان لە پێشڕەوەی هەڵگرتووە و گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان.