“لە کاتی هاتنی هێز بۆ خورمەڵە دەستەوەستان ناوەستین”

 

KGN – NEWS

سەرکردەیەیکی پارتی ڕایگەیاند، حکومەتی عێڕاقی بەنیازی هێرشکردنە بۆ سەر کێڵگە نەوتی خورمەڵە، لە ئەگەری هێرشکردن دەستەوەستان ناوەستین.

ئاراس حەسو ميرخان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی: هیوادارین جموجۆلی هێزە عێراقیەکان لە سنووری قەزای مەخموور بۆ مەبەستی هێرشکردن نەبێ، هەروەها میرخان دەڵێت دەستەوەستان ناوەستین لە ئەگەری هیرشکردنە سەر کێڵگە نەوتی خورمەلە لە باشووری ڕۆژئاوای هەولێر، هەر وەکو ئەوەی کە هیرشیان کردە سەر کێڵگە نەوتیەکانی بای حەسەن.

ئەم لێدوانەی دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕؤژی ڕابردوودا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە جموجۆڵی هێزە عێڕاقیووەکان لە زنووری مەخموور بڵاو کردەوە .

س.شەفەق نیوز