ئەو نووسینانەی جیهانیان گۆری

نه‌ژاد ره‌سوڵ

مێژووی فکر پریەتی لە نرخاندن و هەلسەگاندن لەو نووسین و پەرەگراف و نامانەی کە ئاراستەی کۆمەلگا کراون بۆ جارەسەرکردنی دیاردەیەک و قەیرانێک لەناو کۆمەلگای مرۆڤایەتی دا,بەتایبەت ئەو کۆمەلگایانەی هاوشێوەی ئێمەمانانن .کە ئاشووبی کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابووری و هزری و فەرهەنگی رووی لەم کۆمەلگایانەکردووە ! ئەو دەسەلاتە سیاسیەی بەردەوام باس لە شووناسی رابەرانی ئەزموونێکئ پر لە شکست و دارمان سیاسەت دەکەن . کتێبەکان رۆلی کاریگەریان هەبووە ,نووسینەکان نووسینی خەیالی نەبوون ,تیۆرەکان تیۆری خۆلەمێشی و تەنها نووسینی و قسەی ناو کتێب نەبوون بەلکو ئاراستەی کۆمەلگا کراون بۆ گۆرینی بیرکردنەوەو ئاراستەکردنی تاک . کتێبەکەی (لینین )لە (دەبێ چ بکرێ ,ماالعمل )دا کاریگەری لەسەر هاونیشتمانی و ئەزموونی فکری دا هەبووە لەسەر گۆرینی ژیانی تاک بەتایبەت لەسەدەی ٢٠دا یەکێک بووە لەوکتێبانەی بۆتە دامەزرێنەری ئۆرگانی سیاسی و خەون و تێرامانی تاک و مرۆڤەکان . کاری ئەم کتێبە بۆتە دەست نیشکانکردنی جەوهەری کارو بەرنامەری سیاسی . لینین لەتەمەنی ٣٢ سالی خۆیدا ئەم بابەتەی پێشکەش بەکۆمەلگای مرۆڤایەتی کرد ,بۆ دروستکردنی دونیاو جیهانێکی وشیار و هۆشیاری بەکۆمەلگای مرۆڤایەتی ببەخشێت . بەهەمان شێوە کتێبێکی تر دونیای رۆژهەلاتی ناوەراستی گۆری و کاری لەسەر هزرو تێروانینی مرۆڤەکان گۆری بۆ ژیان کتێبەکەی (سید قوتب ,معالم الطرق) لەئەزموونی ئەو کتێبەدا خستنەرووی دونیایەکە بۆ سەیرکردنی جیهان بە یەک چاو ئەویش چاوێک بۆ دادی کۆمەلگا و کۆمەلایەتی هێنانەدی شکۆ بۆ مرۆڤەکان . ئەم نوسینەی سیدقوتب ئەزموونی درندەی دەسەلاتی تۆتەلیتاریانەو زیندانەکانی میسر بووە لەسەردەمی جمال عبدناسردا ,بۆیە باسەکانی تەواو رادیکالیانەبووە بەهۆی هەلومەرجی سیاسی ئەو سەردەمەدا . کورد لەکوێ ی ئەم نووسینانەیە ؟ ئەوەی ئێستا رووری لە کۆمەلگای کوردی کردووە بریتیە لە خالی بوونەوەی لە هێزیکی ئەخلاقی سیاسی و کۆمەلایەتی و فکری دا لە بێ باوەربووندا سەرچاوەی گرتووە. سەرەنجامی نوخبەیەکە کەبەدرێژای مێژووی نوێ ی لە هەلاهەلا بوون و بێدەرەتانی و کزی ئەم نوخبەیە ی لە رۆشنبیرانی و سیاسی دا سەرچاوەی گرتووە ,دەرهێنانی مرۆڤی کوردە لەم خیالە قوولەی لە خەون بینینی بە رۆژێکی باشتر ,نەبوونی ئەزموون و ئەو نوسینانە هۆکارن بۆ خولقاندنی مرۆڤێک کەدوا ئەندازەی بیرکردنەوەی کەمترخەمە بەرامبەر بەدونیاو ژیان و رووداوەکانی دەوراوپشتی و کۆمەلگای . دەشێت مرۆڤی کورد لەم هەموو عەیب و خەوشانە و دەشێت سەرزەمینێک دروست بکات کە زیندوەکانی خۆی لەمردووەکان جیا بکاتەوە ,دەشێت خالی ببێتەوە لەئەزموونی بێ فکری و شکست ,دەشێ رابەرێکی جدئ بۆخۆی بدۆزێتەوە بۆ تێرامانی لەو سەرزەمینە . کەلتوری ئێمە خالیە لە جورئەتی نووسینی بوێر ,نوسینێک هاولاتی کورد دلنیا بکاتەوە و وەلام و تەفسیرێکی جدی و لۆژیکی بۆ هەموو پرسیارەکانی پێ بێت ,ئەو پرسیارە بێ وەلام و گومانیاویانەی لەسەر ژیانی هەمووان دروستکردووە . ئەم نەبوونیانەی ئێمە لە بوێری نوسیندا پەشۆکانی ژینگە کۆمەلایەتی وسیاسی و ئابووری و فەرهەنگی دونیای کوردی شێواندووە ,ژینگەی ئێمەی هەلوەشاندۆتەوە ,کاری لەسەر بزاوتەکۆمەلاتیەکان هەبووە ,کاری لەسەر بۆمەلەرزە سیاسیەکان هەبووە ,ئابووری شێواندووە . بە چاوی گشگیری و رادیکالیانەی سید قوتب و کەمی کەشی نادیموکراتیانەی لینین تاکە رەخنەی جدی بوون لەم کتێبەدا. دونیای ئێمە پێویستی بە نوسینێکە لەو جۆرەی کە لەگەل ژینگەی ئێرە ی پر لەنادادی کۆمەلاتی و ئابووریە هاوتەریب بێت !