“un سەرپەرشتی هێنانەوەی پارەبردراوەکان دەکات”

 

 

KGN – NEWS

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق کار بۆ چوار دۆسیەدەکات، لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە گرنگتریناین هێنانەوەی ئەوە پارارەیەیە کە بەشێوەیەکی نایاسای بردراوە بۆ دەرەوەی وڵات، لیژنەیەک پێکدەهێندرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێک دەبن لە لێژنەکە. 
ماڵپەری سۆمەڕییونیوز بڵاوی کردۆتەوە، یەکێک لە گرنگترین ئەو چوار  دۆسیانەی کە عەبادی دژی دەجەنگی ئەویش ئەو پارەیانەیە کە بەشێوەیەکی نایاسایی بردراوە بۆ دەرەوەی وڵات ، کە دەخەمڵێندرێت بڕی ئەو پارەیە 100ملیار دۆلاری ئەمەریکی زیاتربێ ، کە داندراوە لە بانکەکانی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی تر ئەو سەرچاوەیە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوی هیچ کام لەو وڵاتانە بکات ،سەرچاوەی ناوبراو ىلاوی کردۆتەوە لەم بارەیەوە لیژنەی تایبەت بەو پرۆسەیە پێکدەهێندرێت بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی دادوەری هەندێ لە وڵاتان کە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتانە بهێنێت بەشداردەبن لەم لیژنەیە، بۆ هێنانەوەی ئەو پارەیە و ڕادەستکردنی ئەو کەسانەی کا پارەی وڵاتیان بۆ دەرەوە بردووە .

دۆسیەیەکی تری کارەکەی ئەوەیە ئەو بەڵێندەرانە دەگرێتەوە کەوا کارەکانیان بە تەواو نەکراوی جێهێشتوە کە 6000 پڕۆژەیە، بە بڕی 280تریلۆن دیناری عێڕاقی، ئەو بەڵێندەرانەی کە تەندەرەکانیان وەهمییە، کە لەسەردەمی کابینەکەی حکومەتی مالیکی ئەنجامدراوە.

دۆسیەیەکی تر کە کاری بۆ دەکرێت ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەوا دەستیان هەبووە لە فرۆشتن و ئاڵوگۆڕکردنی دراوی بیانی بەنرخی کەمتر لە نرخی بازار کە فرۆشراوە بە بانکە ئەهلییەکان لە بەرژەوەندی چەنک کەسێک و لایەنێکی دیاریکراو .
دەستبەسەر داگرتنی خاکی وڵاتە لە لایەن چەند لایەنێکی جێبەجێکراو  باش ساڵی 2003 ئەوەش دەست بەسەر داگرتنە لە لایەن چەند پارت و لایەنێکی سیاسی بۆ سەر خاکی وڵات .

سەرچاوە/سومەڕییەنیوز

وەرگێڕانی/ فریاد محمد