کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندوووە، کە بەپێی پێشبینییەکانیان،  بۆ ڕۆژانی ھەینی  و شەممە 8 و 9ی ئەم مانگە، ئەگەری دابەزینی پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ژێرەوەی سفری سیلیزی، دەکەین.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی و لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری دابەزینی پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی، ھەیە.

کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند “بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٩ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٨ پلە بە ٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٧ بە 6 پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٠ پلە بە ٨ پلە دەبێت”.

وتیشی، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١١ پلە و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٠ پلە بە ١ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٨ بە سفر پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١١ پلە بە 4 پلە دەبێت.