KGN – تەندروستی
به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز زۆرگرنه بزانن له پارشێودا گونجاوترین خوارده‌مه‌نیه‌كان كامانه‌ن و هه‌روه‌ها خۆشتان له كام یه‌ك له خوارده‌مه‌نیه‌كان بپارێزن.
باشترینه‌كان:
خورما:
شه‌كرێكی به‌سودی هه‌یه و وزه به‌خشیشه. نه‌ك هه‌ر له لایه‌ن پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه به‌ڵكۆ له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) وه‌ك باشترین خۆراك بۆ پارشێو پێشنیار كراوه.
ئه‌و خواردنانه‌ی كه كاربرهیدراتیان زۆره:
گه‌نم، جۆ، نیسك و دانه‌وێڵه‌كانیتر، ئه‌مانه واده‌كه‌ن به درێژایی رۆژ زیاتر هه‌ست به تێربوون بكه‌ن.
مۆز:
ئه‌و میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده له رووی كاربۆهیدرات و پۆتاسیۆم و چه‌ندین جۆر ماده خۆراكیتری پێویست بۆ له‌ش.
ئاو:
خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر چ له به‌ربانگ و چ له پارشێودا ده‌بێته هۆی پاشه‌كه‌وتكردنی ئاوی پێویست بۆ له‌ش.
قه‌یسی و گێلاس:
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خورادنه‌كه به هێواشی هه‌ر بكرێت و سودێكی زیاتر به له‌ش بگه‌یه‌نێت.
خواردنه پرۆتینیه‌كان:
هێلكه و ماست و گۆشت و ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن له رووی پرۆتینه‌وه ئاستی خۆراگڕی جه‌سته و له‌ش زیاتر ده‌كه‌ن.
خواردنه زیان به‌خشه‌كان:
خۆتان له خواردن چێشتی سوركراوه به‌دوور بگرن، چونکە ئه‌م خواردنانه ده‌بنه هۆی هه‌ست كردن به لاوازی و سڕی و ئاوساوی جه‌سته. واباشتره خواردنی كوڵاو زیاتر كه‌ڵكی لێوه‌ر بگیرێت.هه‌رگیز پارشێوان ئه‌و خواردنه‌وانه مه‌خۆنه‌وه كه كافێئینیان هه‌یه وه‌ك قاوه، چوون گورچیله‌كان چالاكتر ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش جه‌سته ئاوێكی زیاتر له‌ده‌ستده‌دات.كێك و چوكلێت ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاربۆهیدراتانه‌ی له له‌شدا كۆبوونه‌وه زوتر بسوتێن..
زیاتر
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence
What Does a Shoe Scan Do?