ماست و سێو تێکەڵکەیت 6 سوودی گرنگ بە لەش دەبەخشن

KGN – تەندروستی

خواردنەکان بە گشتی سوودی جۆراوجۆر بە تەندروستی کەسەکان دەگەیەنن، هەندێک خواردن هەن بەتێکەڵکردنیان سوودیان هێندەیتر زیاد دەکات، سێو یەکێکە لە میوانەی زۆر جار شارەزایانی خۆراک بە پزیشک ناوی دەبەن. شارەزایانی بواری خۆراک لە دوایین توێژینەوەدا بۆیان دەرکەوتووە ماست و سێو بەیەکەوە بخۆیت ئەم گۆڕانکاریە سەیرانە ڕوو دەدات لە جەستەتدا:

1-کێش دادەبەزێنێت .

2-دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژە ئۆکسیدەکان، لەش بەهێز دەکەن.
3-دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەمدەکاتەوە و هەستی ئارامی دەبەخشێت بە دەرون.
4-بەرگری لەش بەهێزدەکات و ڕیخۆڵە لە میکرۆب و بەکتریا زیانبەخشەکان پاکدەکاتەوە.
5-ئاسن زیاد دەکات لە لەشدا و چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
6-قژ و نینۆکەکان بەهێزدەکات.