KGN – NEWS
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوایەکی بەپەلە لە کۆمسیۆن دەکات کە بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە بکات کە پەیوەستە بە هەڵبژاردنەکان، داوادەکات هەژمارکردنەوەی بەدەستی بکرێت لە هەندێ لە بنکە دەستنیشانکراوەکان بەتایبەتی لە کەرکوک.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق یان كوبیش داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات بۆ به‌زوویی ده‌ستكردن به لێكۆڵێنه‌وه له سكاڵایه‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات بە به‌زوویی ده‌ستكردن به لێكۆڵێنه‌وه له هه‌موو سكاڵایه‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
كوبیش له‌مباره‌وه دەڵێت”كۆمیسیۆن پێویسته به‌زوویی بكه‌وێته كار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه له‌هه‌موو سكاڵایه‌كان به گرتنه‌خۆی، به گوێره‌ی پێویست، ده‌ستكردن به هه‌ژماركردنی هه‌نده‌كییانه (جوزئی) ی به‌ده‌ستی له بنكه ده‌ستنیشانكراوه‌كاندا به‌تایبه‌تیش له‌كه‌ركوك. هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش گرنگه كه بۆ پته‌وكردنی متمانه به پرۆسه‌كه هه‌ژماركردنه‌وه‌كه به‌ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به شێوه‌یه‌كی روون ئه‌نجام بدرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه گه‌ر پێویست بێت.”
ناوبراو دەشڵیت “من هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌م بۆ پاراستنی ئاشتی و پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌كردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌رێگه‌ی شێوازه یاساییه به‌ركاره‌كانه‌وه”.
زیاتر
Ideal Software Designed for Holding Online Meetings
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence