نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەبادی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

KGN – NEWS

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە دەركەوتنی هەر جیاوازییەك لە بەراوردی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك دەبێتە سەرەتایەك بۆ پێداچوونەوەی گشتگیر لە هەموو سەندوقەكانی دەنگدان.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكی ڕایگەیاندووە، حكومەت هەڵوێستی خۆی چەسپاندووە بەوەی ئەگەر هەژماركردنی دەستی دەنگەكان و ئەنجامی ئەلیكترۆنی هەڵبژاردن وەك یەك نەبن لە چەند سندوقێكی كەركوك ئەوكات شكست و دڵەڕاوكێ‌ دروست دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر جیاوازی سەلمێنرا ئەوكات جەخت لە ئەنجامدانی پڕۆسەی وردبینی گشتگیر لە سەرجەم سندوقەكانی دەنگدان دەكەین.

حەدیسی ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تا ئێستا ئەو بەراوردكاریەی ڕانەگەیاندووە.