KGN – NEWS
یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق (یۆنامی) پیرۆزبایی له پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن، داوایان لیدەکات کە دڵنیای بەشداریکردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە هەڵبژاردنەکان بکەنەوە و بارودۆخێکی سەلامەت و ڕێخۆشکەر بڕەخسێنن بۆ کاندیدەکان بۆ ئەوەی بە ئازادانە بانگەشە بۆ خۆیان بکەن لە هەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و ڕێگەیان پێبدرێت نوسینگەی خۆیان بکەنەوە بەبێ ترساندن و بێزارکردن. یۆنامی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردۆتەوە،یان كوبیش له‌مباره‌یەوە دەڵێت: متمانه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی به پاكیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادنه‌وه به‌نده. هه‌ر بۆیه “په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن”ی كاریگه‌ر به‌ردی بناغه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌یه‌كی ئازاد و بێلایه‌ن و روون و متمانه‌دار”.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دەسەلاتی هەرێمی کوردستان کرد کە دڵنیای بەشداریکردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە هەڵبژاردنەکان بکەنەوە و بارودۆخێکی سەلامەت و ڕێخۆشکەر بڕەخسێنن بۆ کاندیدەکان بۆ ئەوەی بە ئازادانە بانگەشە بۆ خۆیان بکەن لە هەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و ڕێگەیان پێبدرێت نوسینگەی خۆیان بکەنەوە بەبێ ترساندن و بێزارکردن. لە هەمان کاتدا، بەڕیزیان داوای لە پارتە سیاسییەکان و کاندیدان کرد کە ڕێز لە یاسا و پابەندبن پێوە و بانگەشەی هەڵبژاردن بە سەربەرزی بکەن بەبێ بەکارهێنانی وتەی رق و کیناوی.”
هەروەها داوای کرد ئافرەتان زیاتر بە توانابکرێن و بەشدارییان پێ بکرێت لە پرۆسەی سیاسی‌دا. بەڕێزیان لە میانەی رێورەسمی واژۆکردنی پەیماننامەکەدا وتی: ” بۆ گشتگیری هەڵبژاردنەکان و پرۆسەکانی سیاسی، زۆر گرنگە کە پارتە سیاسییەکان و سەرکردەکان ڕێگە بە بەشداری بەرچاوی ئافرەتان بدەن چ وەک کاندید یان دەنگدەر یانیش وەکو سەرکردەی داهاتوو. رۆڵی پارت و سەرکردە سیاسییەکان زۆر گرنگە بۆ زیادبوونی بەشداریکردنی ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان و پرۆسە سیاسییەکان وەک دانانی ئافرەتان لە پێگە سەرکردایەتییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لێژنەکانی و هەروەها لە حکومەتی داهاتوودا.
دەشڵێت: ئه‌م په‌یماننامەیه ده‌كرێ له داهاتوودا ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه له په‌رله‌مانی هەڵبژێردراوی داهاتوودا كارا ده‌كرێن. من داوا له هه‌موو واژۆكاران و راگه‌یاندن و په‌یوه‌نددارانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م كه به بڕگه‌كانی ئه‌م په‌یمانه‌وه پابه‌ند بن. نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) وه‌ك هاوبه‌شكارێكی بێلایه‌ن ئاماده‌ی هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌كه بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه”.
ئه‌و له كۆتاییدا وتی “ئەم دیكۆمێنته، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها رۆڵی هه‌ڵگرتن ده‌بینێت، به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه بۆ واژۆكردن.”
زیاتر
Ideal Software Designed for Holding Online Meetings
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence