وادەی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكراکرا

KGN – NEWS

بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو، حكومەتی فیدراڵی بڕە پارەی تەرخانكراو بۆ موچەخۆران، رەوانەی هەرێم دەكات و حكومەتی هەرێمیش لەگەڵ داهاتە ناوخۆییەكانی، موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی پێ دابەش دەكات.
د. فازل نەبی بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق، بە رادیۆی نەوای ڕاگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق، پێیانڕاگەیاندووە، كە لەهەفتەی ئایندە، حكومەتی عیراق وەجبەیەكی دیكەی پارە رەوانەی هەرێم دەكات، بەمەستی دابینكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم.
راشیگەیاند، تا ئێستا حكومەتی عیراق هیچ مەرجێكی بۆ ڕەوانەكردنی ئەو بڕە پارەیە نییەو بەردەوامیشە لەسەر بڕیارەكەی خۆی بۆ ناردنی پارەكە.