مریشکی بەستوو یان فرێش تەندروستترە؟

 

 

KGN – تەندروستی

کاتێک بۆ بەدەستکەوتنی ڤیتامین لە خۆراک زۆربەی کاتەکان ڕینماییە تەندروستیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خۆراکی فرێش گەنجینەی ڤیتامینەکانە، بەڵام ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردووەتەوە کە مریشکی بەستوو باشترینە بۆ ئامادەکردن و تەندروستی خێزانەکەت؟

لە ڕاستیدا دەبێت مریشکی تازە بکڕیت، بەڵام بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بیبەستیت پێش ئەوەی ئامادەی بکەیت بەم شێوەیە ئەگەری ژەهراویبوونی خۆراکی کەمدەکەیتەوە.

پسپۆرانی بواری خۆراکی ئاشکرای دەکەن، کاتێک گۆشت دەیبەستێت ئەو بەکتریایە دەکوژێت کە هۆکاری توشبوونە بە ژەهراویبوونی خۆراکی و لە ناو گۆشتی نەکوڵاودا هەیە.

ئەم بەکتریایە ساڵانە توشی 60 هەزار کەس دەبێت و دەبێتە هۆی ئیلتیهابی خوێن و زۆرجاریش پاش 7 رۆژ لە خواردنی نیشانەکانی دەردەکەوێت، کێشەکەش لەوەدایە ئەم نەخۆشیە گوازراوەیە، واتە دەبێت منداڵ لەو کەسە دوور بخەیتەوە کە ئەم نەخۆشیەی هەیە.