“هاووڵاتیانی هەرێم دژی عەبادی دەستیان بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی کردووە”

 

KGN – NEWS

تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكان لە خورماتوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ چەندین لایەن، بەردەوامە لەسەر كارەكانی بۆ زانینی ئەو تاوانانەی  دەرهەق بە هاووڵاتیانی كوردی كراون و یەكێك لە رێكخەرانی تیمەكەش دەڵێت: بەڵگەی پێویستمان لەسەر ئەو پرسە كۆكردۆتەوە”.
رەشاد زانیار رێكخەری تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكان لە خورماتوو بەمیدیای ناوەخۆیی ڕاگەیاندووە، تیمەكەیان بە هەماهەنگی، چەندین پارێزەر و راوێژكاری یاسایی هەرێم و پارێزەری نێودەوڵەتی، بەدواداچوون لەسەر ئەو تاوانانە دەكەن، كە لە روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، دەرهەق بە كوردی خورماتوو ئەنجامدراون، لەئێستاشدا بەڵگەی پێویستیان لەسەر ئەو پرسە كۆكردۆتەوە.
رەشاد زانیار راشیگەیاند، لە ئێستادا، هاووڵاتیانی هەرێم دەستیان بە تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەسەر حەیدەر عەبادی كردووە، ئەویش بەسیفەتی ئەوەی كە سەرۆك وەزیرانی عیراقە و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقە و بە پێچەوانەی یاسا و دەستوری هەمیشەیی، هێزی سەربازی بۆ یەكلاییكردنەوەی ململانێی سیاسی بەكار هێناوە.