KGN – NEWS
سەبارەت بە پرسوی هەڵبژاردن و پێشبینی بۆ ڕێژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوو،مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە پێشبینی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی كردووە و گوتی:به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وای ده‌بینین به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بێ متمانه‌یی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد هێزه‌كانی تر كه‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه ڕێژه‌یه‌ك له‌ده‌نگه‌كانیان داده‌به‌زێت،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه تازه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك كورسیش بهێنن براوه‌ن بۆ خۆیان.”
وتیشی”بێگومان دروستبوونی لیسته نوێیه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی حیزبه‌كان ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ئێمه ده‌توانین باشترین پڕۆژه باشترین خیتابی سیاسی و ڕه‌خنه‌مان هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردن،وه زۆرترین متمانه دروست بكه‌ین له‌هه‌ڵبژاردن وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش ناوێتی بە باشكردنی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه ئه‌و هه‌نگاوانه زیاتر بنێین بۆ پێشه‌وه خه‌ڵك چی ده‌وێت؟خه‌ڵك ئه‌وه‌ی ده‌وێت ده‌سه‌ڵات ژیانی بۆ باشتر بكات،خه‌ڵك هێزێكی تاقیكراوی پێ باشتره له هێزێك كه‌نه‌توانێت سه‌روه‌ته‌كانی خۆشی بپارێزێت ئه‌گه‌ر هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بێت له‌م دۆخه‌دا. سەبارەت بە لیستەکەی دەکتۆر بەرهەم كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئۆباڵی شكستی حكومه‌تی خسته كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ت، کە بە وتەی ئەو بناغه‌ی شكستی ئابوری ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كابینه‌ی پێشوو کە هەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی کردووە.
http://gmx.kwartzlab.org/manga-genre/manhwa/ – Manhwa
http://ew.dynamicschoolwear.co.uk/category/bollywood-movies-2020 – Bollywood Movie 2020
https://ss.moneygrowth.org/catalog/A – A