نوێترین هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە سوریا

KGN – NEWS

نووسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند رێگا چارەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بە ڕێگاچارە دەزانن و لە هەمانکاتدا وڵاتەکەی خۆی بە دوور دەگرێت لە ململانێ و ناکۆکییەکانی سووریا.

 سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند عێراق پێیوایە، رێگەچارەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە و دووبارە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سووریا و لە ناوبردنی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک لە عێراق باشترین هۆکارە.

هەروەها دەڵێ هەموو ڕێوشوێن و ڕێکارێکی ئەمنی و سەربازیی و هەواڵگرییەکانیش دەگرینە بەر، رێكاره‌كان لە ئەگەری بوونی هەر هەڕەشەیێکی نوێن بۆ هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی عێراق لەلایەن داعشەوە و هەر ئاڵۆزییێکی چاوەڕوانکراو و وەشاندنی هەر گورزێکی سەربازیی بۆ سەر سووریا.

شایانی باسە لە هەفتەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ڕایگەیاند پشتگیری ئەو لایەنە دەکەن کە ئاشتی لە سوریا بەرقەراربکات