KGN – NEWS
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له سووریا ئه‌نجامیان داوه بۆ سه‌ر ناوەندەکانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ماكرۆن جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له رێگای ئه‌نجامدانی هێرش به چه‌كی كیمایی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما “هێڵی سوور به‌زێندراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له پشت ئه‌و هێرشه‌وه بووه و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئه‌نجامیان داوه سنوورداربووه بۆ سه‌ر ده‌زگاكانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیماییی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
ماكرۆن باسی لە ورده‌كاری ئه‌وه‌ی كه له هێرشه‌كه‌دا چ جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك و كام ده‌زگایانه‌یان كردۆته ئامانج، نەکردووە.
شایانی باسە ئەمڕۆ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هێرشیان بۆ سه‌ر سوریا دەست پێ‌کرد بە پێێ ڕاگەیاندراوەکانیان خاڵه سه‌ربازییه‌كانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا-یان پێكا .
زیاتر
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence
What Does a Shoe Scan Do?