KGN – NEWS
بە پێێ بڕیارێکی مەکتەبی سیایسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارتەکەی دوور خستەوە، لە بڕیارەکەدا هاتووە پشتت بەستن بە بڕیاری ناوەخۆی مەکەتەبی سیاسی ئەم بڕیارە دراوە، وەستا ڕەسول جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی به میدیای فەرمی پارتەکەی ڕاگەیاندووە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پارتێکی ترەوە ئەم کەسانە لە پارەتەکەی دوور خراونەتەوە ئەو وانەی کە دوور خراونەتەوە ئەمانەن :
عەلی مستەفا ساڵح / جێگری لێپرسراوەی مەڵبەندی (4)ی ڕێکخستنی دهۆک
نایف سەعید / جێگری لێپرسراوەی مەڵبەندی (4)ی ڕێکخستنی دهۆک
عەبدولڵا عومەر عەبدولڵا / جێگری لێپرسراوەی مەڵبەندی (4)ی ڕێکخستنی دهۆک
هسن عومەر عەبۆ / کارگێری مەڵبەندی (4)ی ڕێکخستنی دهۆک
خالید حەسەن مەحمەد ( راپەر) / جێگری لێپرسراوەی مەڵبەندی (2)ی ڕێکخستنی دهۆک
لوقمان ئەحمەد عەباس ( د.ئاکۆ) / جێگری لێپرسراوەی مەڵبەندی (2)ی ڕێکخستنی دهۆک
عەلی کەریم قادر / ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی زانکۆ و پەیمانگەکانی مەڵبەندی (11)ی گەرمیان
حسێن حسن حسین (هەڵۆ) / جێگری لێپرسراوەی مەڵبەندی (6)ی ڕێکخستنی سۆران
هەروەها وەستا رەسول ڕاشیگەکاندووە ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌رده‌كرێن، سه‌رجه‌م ئه‌و پله‌و ئیمتیازاتانه‌یان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه كه له‌یه‌كێتیدا وه‌ریانگرتووه، دەشڵێت :ئەو کەسانە کاریان بۆ لیستێکی تر کردووە، بەبێ ئەوەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژە بە ناوی ئەو پارەتە بکات کە ئەو کەسانە کاریان بۆ کردووە بەوتەی ناوبراو، وتیشی :ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌نگاوی دیكه‌شی به‌دوادادێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence
What Does a Shoe Scan Do?