بەم رێگایانە چارەسەرى سەر ئێشە بکە

ئەگەر دەناڵێنیت بەدەست سەر ئێشەو هەمیشە دەرمانی ئارامكردنەوە دەخۆیت بۆ ئەوەی رزگارت بێت؟ هەندێك لەزانایان ئەوەیان دەرخست كە هەندێك خواردن سەر ئێشە كەمدەكاتەوە بەپلەیەكی زۆر گەورە، ئەوانیش:

١- ماسی و زەیتی ماسیماسییەكان دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ وەكو تونەو سەلەمون و سەردین رۆژی ٢ گرام بخۆیتەوە، كە دەبێتە هۆی سەرئێشە.
٢- فاسۆلیای سورخواردنی ٥٠%ئ ئازاری سەر كەمدەكاتەوە.

٣- بیبەری سوری تون: هەوڵ بدە لەگەڵ خواردن بیخۆیت، چونكە تونی تێدایە كە ئەویش مادە كیمیاوییەكان لەناو دەبات كە دەبێتە هۆی سەرئێشە، هەروەها لە پێكهاتەی دەرمانیش بەكاردێت.

٤- كاڵەك و خەیار: یەكێكە لەهۆكارەكانی سەر ئێشە ئاوی لەش كەمدەبێت، دەبێتە هۆی كەم مژینی ئاو بۆ لەش و ناگاتە مێشك، ئەو كاتە دەبێتە هۆی سەرئێشە.

٥- سپێناغ: مەگنسیۆنی تێدایە، ئەویش كانزایە، سەر ئێشە كەمدەكاتەوە، بۆیە هەوڵبدە هەفتەی ٢ جار بیخۆیت

.٦- قاوە و چا: لەو خواردنەوانەیە كە هەمیشە باسكراوە بۆ سەر ئێشە بە سوودە، بەخواردنی ٢- ٣ كوپ رۆژانە بۆ ئارامكردنەوەی ئازاری سەر باشە

.بەڵام ئەو خواردنانەی كە دەبێتە دوربكەویتە لێی كاتی سەر ئێشە، بریتین لە

:پەنیری مۆزاریلاو شیرو بارمیزان و پەنیرە كۆنەكان، چونكە بەخواردنی ئەوانە رێژەی پەستانی خوێن بۆ موولولە خوێنەكانی زیاد دەكات، بۆ كەسانی ئاسایی باشە، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی كەسەر ئێشەیان لەگەڵدایە باش نییە.

 86 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌