لوقمان غه‌فوور
kgn
رۆژی 2ی تهمموز هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی به 5 ساڵ زیندانی سزا درا كه له مانگی شوباتدا له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای ئۆساكاوه ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی دزینی نزیكه‌ی 600 كورسی پایسكیل.
به‌پێی رۆژنامه‌ی تۆكیۆ ریپۆرته‌ر، مانگی شوبات پۆلیسی ئۆساكا شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی دزینی 600 كورسی پایسكیل له ماوه‌ی 25 ساڵدا.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رۆژانی 29 و 30 ئه‌یلولی 2019 هێرۆكا سودا-ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ، دانی به‌وه‌دانا كه كورسی دوو پایسكیل-ی دزیوه له نزیك وێستگه‌ی یۆشیتا و بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ناو شاری هیگاشیوساكا-ی ویلایه‌تی ئۆساكا.
دوای ئه‌وه‌ی سودا دانی به‌و دزییه‌دا ناوه، دانی به‌وه‌شدا ناوه، كه له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا زیاتر له 600 كورسی پاسكیل-ی دزیوه. هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، باسی له‌وه‌شكردووه كه یه‌كه‌مجار له تۆكیۆ و ئۆساكا ئه‌م كاره‌ی كرده‌وه وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌روونی. ده‌شڵێت: “دواتر وه‌ك ئاره‌زووی لێهاتووه و چێژی لێوه‌رگرتووه”.
سودا له شاری ئاوكا له‌شاری نۆمازۆ-ی پارێزگای شیزوكا نیشته‌جێبووه، به‌ڵام به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه زۆر شار و شوێن گه‌ڕاوه و ئه‌م كاره‌ی كردووه.
ئاشكرابوونی سودا دوای ئه‌وه دێت كه‌سێك تاوانبار بووه به تاوانێك له هیكاشیوساكا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چاوی خشاندۆته‌وه به كامیرای چاودێری نزیك رووداوه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سێكی دیكه سه‌رقاڵی دزینی كورسی پایسكیله.
به‌پێی قسه‌ی پۆلیس، ئه‌و تاوانباره شه‌ش ژووری به‌كرێ گرتووه نزیك شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 5 هه‌زار و 800 كورسی پایسكیل.
زیاتر
حکومەتی بەریتانیا سیمکارت ئەکاتە لەشی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی
ئه‌ته‌وێت چی بزانیت له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا؟
هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك 1200 دۆلاری تر وه‌ره‌گرێت