2020 ساڵی قركردنی كه‌ڵه‌گایه‌كان ده‌بێت

ئالان ساحێبقڕان

به‌پێی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وزانیاریانه‌ی كه‌ زیارتر له‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كۆیانده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو ده‌بیندرێت ڕاسته‌ هه‌ندێكی دڵخۆشكه‌ره‌ به‌لام له‌هه‌مان كاتیش وه‌كو زه‌نگێك ده‌بێت بۆ جه‌نگێك كه‌ سێبه‌شی عیراق ده‌گرێته‌وه‌ .

به‌پێی زانیاریه‌كان شه‌ره‌كه‌ ده‌گانه‌ سنوری سلێمانی وهه‌ر12 بنكه‌ی نهێنی ئێران له‌وی ده‌كرێنه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ ئامانج و هه‌موو په‌لو پۆیه‌كانی ئێران له‌عیراق ده‌قرتێندرێن .

ڕه‌نگه‌ ئێستا ئه‌م زانیاریه‌ باوه‌ڕ پێ نه‌كراوبێت به‌لام ئه‌وه‌ی من زانیاریم له‌سه‌ركۆكردۆته‌وه‌ 2020 ده‌بێته‌ سالی مه‌رگی چه‌ندین به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روها (قاسم سلێمانی)ش كه‌یه‌كێكه‌ له‌كه‌ڵه‌گاكانی ناوچه‌كه‌ كۆتایی پێدێت و هه‌ركه‌سێكیش چی له‌ عیراق چی له‌ ئێران خۆی به‌كه‌ڵگا بزانێت و دژی ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه‌ ده‌بێته‌ ئامانج له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ .

ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مریكا وه‌كو 2003 خۆی حكومه‌تێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێته‌وه‌ به‌لام ڕه‌نگه‌ ئه‌م جاره‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حوكم نه‌درێته‌وه‌ ده‌ست شیعه‌ .

ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه‌ تائێستا ڕون نیه‌ شه‌ری ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌ی كۆتایی دێت و عیراق به‌ره‌و ئارامی ده‌ڕوات .

سه‌باره‌ت به‌توركیاش ئیتر ئه‌مریكا هه‌وڵی له‌ په‌ل وپۆخستنی ده‌دات هه‌رله‌مه‌مان ساڵ ئیتر توركیاش به‌ جۆرێك ده‌كه‌وێت كه‌ نه‌توانیت ئیتر هه‌ره‌شه‌ له‌كه‌س بكات و خاكی كه‌س داگیر بكات ڕاسته‌ ورده‌كاریه‌كان زۆروردن به‌لام ئیتر به‌م شێوه‌یه‌

سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت شه‌ره‌كه‌ ته‌نها هه‌ولێر ناگرێته‌وه‌ به‌لام له‌هه‌مان كات زۆرهه‌وڵده‌درێت بارو دۆخی هه‌ولێریش تێكبدرێت به‌لام دیارنابێت چی له‌ هه‌ولێر ده‌گوزه‌رێت تا ئه‌وكات

له‌ هه‌مانكاتیش ده‌رفه‌تێكی باش دێته‌ پێش بۆ ئه‌وه‌ی كورد چی له‌ باكور چی له‌ ڕۆژئاوا ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نن به‌لام به‌ڵنیایه‌وه‌ كورد ئه‌م هه‌ڵه‌ ناقۆزێته‌وه‌ و ناتوانێ هیچ هه‌نگاوێك بنێت .

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر