“وەرگرتنی پارەی خاشاک هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش دگرێتەوە”

KGN-newsكوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندووە، وه‌رگرتنی پاره‌ی خوڵ و خاشاكی ماڵان ته‌نها له‌ پارێزگای سلێمانی نییه‌و به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڕیاری له‌باره‌وه‌ دراوه‌و له‌ داهاتوو له‌ پارێزگاكانی “هه‌ولێر، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌”ش بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌شكردۆتەوە، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌ سلێمانی كاره‌كانی خۆی زوو ئه‌نجامداوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی خۆڵ و خاشاك هیچ هۆكارێك نییه‌، پێشتریش هه‌ندێك بڕیار دیكه‌ هه‌بووه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر یاخود پارێزگایه‌كی دیكه‌ جێبه‌جێكراوه‌و له‌ سلێمانی ره‌نگه‌ دره‌نگتر كاری پێكرابێت.ناوبراو ره‌تیشیكرده‌وه‌ تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی…

 30 `بینراوه‌

درێژه‌