“کورد خۆی ئامادە بکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێ”

KGN-news ئەحمەد حاجی ڕەشید لە لێدوانێکدا دەڵێت: پێویستە کورد هەر لە ئێستاوە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەگەری گۆڕدرانی عادل عەبدولمەهدی و مامەڵەکردن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق. ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی پەڕلەمانى عێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئێسلامی بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی ڕاگەیاندووە پێویستە کورد هەر لە ئێستاوە خۆی یەکلا بکاتەوە چوونکە ئەگەر هەیە سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق لە دەسەڵاتدا نەمێنێت. ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی مەرج نیە ئەگەر کەسێکی دیکەش بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشەی لەگەڵ کورد ببێت بەڵام پێویستە کورد هەر لە ئێستاوە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانێکی نوێ…

زیاتر بخوێنه‌وه‌