پارێزگاری بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە

KGN-news ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزگاری بەغدا فەلاح ئەلجزائری دەستی لەکارکێشیەوە بە کۆی دەنگ دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرا . تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پارێزگاری بەغدا دەستی لە کارکێشایەوە و دەست لە کارکێشانەوەکەی بە کۆی دەنگ پەسندکرا هەروەها 5 ڕۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەم پۆستە دیاریکرا. شایەنی باسە دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری بەغدا دوای خۆپیشاندانەکان دێت کە ماوەی 6 ڕۆژە شاری بەغدا و چەند پارێزگایەکی عێراقیبدەستی پێکردووە دژی گەندەڵێ و بێکاری کە بە دەیان کەس کوژراون و زیاتر لە 6000 کەس برینداربوونە

زیاتر بخوێنه‌وه‌

دوایین ئامار”ژمارەی برینداران گەیشتە 6107 کەس”

KGN-news وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوان گەیشتە 104 کەس وە زمارەی برینداران گەیشتە 6107 کەس وتەبێژی وەزارەت ناوخۆی عێراق سەعد معن ئەلموسەوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری بەغدا ڕایگەیاند لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەوە لە ناوچە جیا جیا کەنی عێراق تاکو ئەمڕۆ 104 کەس کوژراون و 6107 کەس برینداربوونە کە ژمارەیەک لە بریندارەکان هێزە ئەمنییەکانن . هەروەها ئەلموسەوی ڕاشیگەیاند کە دەستێکی چەپەڵ لە پشت کوشتنی خۆپیشاندەرانەوەیە، لەم ڕووەوە ڵێکۆڵینەوە دەکەن، هەروەها ئیدانەی هەڵکوتانە سەر بەشێک لە نوسینگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کرد کە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌