وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی نوێترین گه‌مارۆی ئه‌مریکای دایه‌وه‌

KGN-news وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ فه‌رمی له‌ دژی بڕیاره‌که‌ی دوێنێی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاته‌ ده‌نگ و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تی تره‌مپ سه‌رجه‌م میکانیزمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان له‌ ناو ده‌بات. سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر له‌ کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ سزادانی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵای ئێران به‌ تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ڕایگه‌یاند: گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به‌ ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و فه‌رمانده‌ی دیپلۆماسی وڵات به‌ واتای داخستنی هه‌میشه‌یی ڕێگای دیپلۆماسی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نییە وەزعی هەرێمی لەسەر بوەستێت”

KGN-news سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “پێموانییه‌ پۆستی پارێزگارێک بۆ کەرکووک ئه‌وه‌نده‌ گرنگ بێت وه‌زعی هه‌رێمی له‌سه‌ر بوه‌ستێت، چوونكه‌ هیچ ناگۆڕێت له‌ئێستادا”. محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاگەیاندووە “نزیكه‌ی 10 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ڕیووه‌، به‌ڵام تائێستا حكوومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌، ده‌بوو بكرایه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ناوچه‌یێ‌كی بچووک و كه‌مه‌ ده‌بوو زووتر بكرایه‌، به‌ڵام دیاره‌ كێشه‌كان زیاتر له‌سه‌ر چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت و چه‌ندی ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌رنا بڕواناكه‌م له‌سه‌ر به‌رنامه‌ بێت، چوونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ بووایه‌ ره‌نگه‌ هه‌موومان پێمان باش بێت، به‌ڵام تا ئێستاش دۆخه‌كه‌ هه‌ر ئاڵۆزه‌ هه‌رچه‌نده‌ دواجار ده‌بێت ئه‌و دوو لایه‌نه‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“یەکێتی وەزیری دادی عیراقی دانا”

KGN-news حسێن نەرمۆ پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، حزبەكەیان، حاكم فاروق شوانی كاندیدكردوە بۆ پۆستی وەزیری دادی عیراق و لەلایەن ئەوانەوە دانراوە.حسێن نەرمۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “حاكم فاروق شوانی وەزیری دادی عیراق لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئەو پۆستە كاندید كراوە”.ئاماژەی بەوەشدا، كێشەی زۆر لەكاتی كاندیدبونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق رویدا، بەڵام لەنێوان یەكێتی و پارتی رێككەوتن كرا بۆئەوەی پۆستی وەزیری داد پشكی یەكێتی بێت و فاروق شوانی دابنرێت.ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە، سەرەڕای راگەیاندنی ناوی دیكە، بەڵام ناوی حاكم فاروق شوانی-یش هەبوو وەك كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە، دواجار…

زیاتر بخوێنه‌وه‌