ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەندرێت

KGN-news ئەمشەو ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و 12 رادەگەیەنرێت . وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “کاتژمێر 08:30 خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 23-6-2019 لە شاری هەولێر بەشێوەیەكی فەرمی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی ‌و 12ـی ئامادەیی رادەگەیەنرێت”.  بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەگشتی 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان كردووە. 

زیاتر بخوێنه‌وه‌

كێشەكانی سڕكردنی نیوەیی لەكاتی نەشتەرگەریدا

KGN-تەندروستی سڕكردنی نیوەیی جۆرێكە لە جۆرەكانی سڕكردنی ناوچەیی یان بەشی لە رێگەی گەیاندنی مادەی سڕكەر بۆ شلەی دەوری دەمارەكانی بڕبڕەی پشتەوە دەبێت لە ناوچەی خوارووی كۆتایی دڕكە پەتكەوە، كە هەستە دەمارەكانی بەشی خوارەوەی لەش لە ناوقەدەوە تا پەنجەكانی پێ سڕ دەكات لەگەڵ هێشتنەوەی ئاگایی نەخۆش و كاریگەری ماوەی سەعاتێك بۆ دوو سەعات بەردەوام دەبێت.  زۆرجار ئەو جۆرە سڕكردنە لەكاتی نەشتەرگەری ئێسك و جومگە و فتق و دەوالی و مایسیری و لوولەكانی خوێن لابردن و بەرزكردنەوەی منداڵدان و لەدایكبوونی قەیسەری و پرۆستات و میزڵدان و ئەندامی زاوزێی بەكار دێت، لە سوودەكانیشی،…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

گرفتێكی تویته‌ر به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردووه‌

KGN-زانست و تەکنەلۆژیا به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر تووشی شۆك بوون، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی گرفتێك كه‌ ڕووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ئه‌كاونته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش فۆلۆ كردنی كه‌سێكی نوێیه‌، به‌ڵام دواتر ڕاسته‌وخۆ كرداره‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ كرته‌ت له‌سه‌ر فه‌رمانی فۆلۆكردن نه‌كردبێت. پێگه‌ی “ڤایس”ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌و كه‌لێن و گرفته‌ی تویته‌ری له‌ زۆرێك له‌ ئه‌كاونته‌كان ئاشكراكرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانیش ئاگاداریان كرده‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی باسیان له‌و كێشه‌یه‌ كرد. گوته‌بێژێك به‌ ناوی تویته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ ڕایگەیاندووە، ڕاسته‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ كرده‌یی بوونی هه‌یه‌، ئێسته‌ كۆمپانیای تویته‌ر خه‌ریكی كاركردنه‌ و تیمه‌كانی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌