بەم ڕێگەیە لە بیرکردنەوەی زۆر ڕزگارمان دەبێت

KGN-تەندروستی ئەگەر لەو کەسانەی کە مێشکیان ئاڵۆزە بەهۆی ئەوەی زۆر بیردەکەنەوە، دەتوانیت سوود لە چەند ڕێگەیەکی ئاسان وەربگریت بۆ ڕێکخستنی بیرکردنەوەکانت و ئارامکردنەوەی مێشكت لە چەند خولەکێکدا. بەگوێرەی ماڵپەڕی “زا لادز” ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە کەسە بلیمەتەکانی مێژوو بۆ بەتاڵکردنەوەی بیرکردنەوەکانیان، پەنایان بۆ نوسین دەبرد لەوانە ئەلبێرت ئەنیشتاین و ئیسحاق نیوتن. لەو بارەیەوە پسپۆڕێكی بواری دەماریی، جودی ویلیس دەڵێت: ئەو مرۆڤەی بیرۆکەکانی دەنوسێت و دووبارە سیستمی خۆی دادەنێت، ئاسانتر لە شتەکان تێدەگات و دەتوانێت بە شێوەیەکی باشتر بابەتەکانی ڕێكبخات و چارەسەری گونجاو بدۆزێتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، نوسینی شتەکان لەسەر کاغەز…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“پارتی بەڵێنی نەداوە دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكان لای جێگرەكەی یەكێتی بێت لای جێگرەكەی گۆڕان دەبێت”

KGN-news شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، حاجی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە بزوتنەوەی گۆڕان ڕازی بووە لەسەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم بۆ پشکی یەکێتی لە پێناو هەرچی زووە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بەڵام بەهیچ جۆرێک ئەو بڕیارە نەدراوە کەدەسەڵاتی هیزە چەکدارەکان بدرێتە جێگرەکەی سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی دوێنێ-ش لەکۆبونەوەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کەئەو بەڵێنەی نەداوە وە بەو داواکاریەی یەکێتی ڕازی نەبووە، تەنها بەزیادکردنی جێگرێک بۆ یەکێتی ڕازی بووە، وە تە ئکیدییان لەوە کردەوە کە قسەکەی ئێمە “مەنتق” و ڕەوایی تێدایە، وتمان ناکرێت و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌