لە کوێی ئەم هەرێمەدا بیر لە چاکسازی و پەروەردە کراوەتەوە؟

ڕیاز حاجی ــــــــــــــــــــــــــــــ هەست بە هیچیەتی و خۆ بچوک کردنەوەو و خۆ ویستی لەبەردەم دەسەڵات لە ئەنجامی حەزە نەخۆش و گڵاوەکانی. تاکی بێ شوناس بۆ مانەوە سەرچاوەی گرتووە لێرەوە تاک دەچێتە باری نا ئاسایی لەپێناو گەیشتن بە خواردن و حەزە سێکسیەکان، هەروەها تاک خۆی کردۆتە ئامراز و چەمک تەنیا بەکار دەهێنرێت بۆ برەو پێدان بەم کارانەی تەنیا ڕق و توڕەی لەگشت چەمک و پێناسێک کە جیاواز بێ لە خۆی. بۆیە دەبێ باشترین چارەسەری بۆ بکرێت ؟..بەڵام لە کوێی ئەم جوگرافیایەدا بیر لە پەروەردەو چاکسازی کراوەتەوە لە کاتێکدا کاربەدەستانی نەخوێندەوار و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

لە بارەی مەترسی هێدفۆن بۆ سەر تەندروستی هۆشداری دەدرێت

KGN-تەندروستی لەسەردەمی ئێستادا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە کاتی گوێگرتن لە میوزیک یان لە کاتی پەیوەندیکردن هاوڵاتیان هێدفۆن بەکار دەهێنن . بە بێ ئەوە بیر لە زیانی بەکارهێنانی بکرێتەوە بۆ سەر تەندروستی لە ئێستادا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌ ده‌دات له‌ باره‌ی مه‌ترسی ئه‌و بواره‌ كارۆموگناتیسییه‌ی کە هێدفۆنی بلوتوس دروستی دەکات و له‌وانه‌یه‌ هۆكاربێت بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. به‌پێی وتەی زاناكانی (EMFscientist.org)، هێدفۆنی بلوتوسی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌ ناسراوه‌ به‌ “Apple Airpod” بوارێكی كارۆموگناتیسی مه‌ترسیداری هه‌یه‌ و ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌هێزانه‌ی ده‌ریده‌دات مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ و تێكچوونی بۆماوه‌یی و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

پارتی یەكێتی ئاگاداركردۆتەوە كە چیتر چاوەڕێی ناكات

KGN-news وابڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان به‌ر له‌ 5ى نیسان، له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژى داهاتوودا یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌موار بكه‌نه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستاش یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ خۆى یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌.میدیای فەرمی شیعە بڵاویکردۆتەوە ، پارتی لایەنی یەكێتی ئاگاداركردووەتەوە كە چیتر بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ‌و راسپاردنی كاندیدی سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەكەی چاوەڕێی ناكات و ئەگەر یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت نەچێتە پێشەوە لەگەڵیان، ئەوا كۆتایی ئەم مانگە دەست بەهەنگاوەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەكەن‌ و سەرۆكی نوێی هەرێمیش له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو هەڵدەبژێرن. گۆڕان‌ و پارتی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی سەرماو سۆڵەوە گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی کورد کە خەڵکی ناوچەی مەرگەوەری ورمێیە دوێنێ یەکشەمە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا بە پێی ئامارەکانیش لە سێ مانگدا (10)کۆڵبەر بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە ئاژانسی هەواڵی کوردپا بڵاوی کردۆتەوە، کۆڵبەرە کوردەکە خەڵکی ناوچەی مەرگەوەری ورمێیە بەهۆی سەرمای زۆرەوە لەناوچەی سەردەشت گیانی لەدەستداوە KGN,ئاژانسەکە، کۆڵبەرە کوردەکە ناوی شاکر پورخالید ەو باوکی دوو منداڵ بووە بۆ بژێوی ژیانی لە ورمێوە ڕووی لە سنوری سەردەشت و باشوری کوردستان کردوە و دواتر بەهۆی سەرماو بەفری شاخەکانی ئەو ناوچەیە ڕەقبۆتەوەو گیانی لەدەستداوە، دوای گیان لەدەستدانیشی تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت

زیاتر بخوێنه‌وه‌

پۆپیولیزمی شاسوار عەبدولواحید لە چاککردنەوەی رێگای سماقوڵیی

کەمال چۆمانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی حیزبێکە و سامانەکەشی زیاتر لە نیو ملیار دۆلارە. پێشنیازی کردوە حکومەتی هەرێم رێیبدات و رێگای سماقوڵیی چاک بکات. لە راستییدا، ئەوە ئیشی شاسوار عەبدولواحید نییە، بەڵام ئەو حکومەتی هەرێم دەخاتە بەردەم مەوقیفێکی زۆر ئیحراجکەرەوە؛ ئەگەر رێی پێ بدات دەیکاتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ خۆی، ئەگەریش رێی پێ نەدات، ئەوا دەیکاتە کەرەستەیەکی باشی بانگەشە و لێدان لە حکومەتی هەرێم. شاسوار عەبدولواحید تا رادەیەکی باشیش دڵنیایە حکومەتی هەرێم/ینک و پدک رێی پێ نادەن، هەر بۆیە زۆر بەبێمنەتیی ئەو تەحەدایە دەکات. ئیشی شاسوارعەبدولواحید و بزوتنەوەکەیەتی کە لەڕێی فراکسیۆن و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌