ئەو کەسەی هەڵەکەی ئەپڵی ئاشکراکرد خەڵات دەکرێت

KGN-تەکنەلۆژیا مێردمنداڵێکی ئەمریکی لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە خەڵات دەکرێت پاش ئەوەی خێرا ئەپڵی ئاگادارکردبووەوە دەربارەی گرفتێکی ئەمنی گەورەی بەرنامەی فەیستایم (FaceTime).  لەبابەتێکی ماڵپەڕی بی بی سیدا ئاماژەی بە گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵ کردووە، بەهۆی ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیای ئەپڵ دەربارەی گرفتەکەی بەرنامەی فەیستایم، لەلایەن ئەپڵەوە خەڵات دەکرێت و هاوکاری دەکرێت لە دابینکردنی خەرجییەکانی خوێندنیدا.  لە ماوەی ڕابردوودا گرفتێکی ئەمنی لە بەرنامەی فەیستایم (Face Time)دا دروستبوو، کاتێک پەیوەندی بە کەسێکەوە دەکرا لە ڕێی بەرنامەکەوە، بەبێ ئەوەی کەسی بەرامبەر وەڵامی پەیوەندییەکە بداتەوە، کامێرا و مایکی کەسەکە دەکەوتە کار.  ئەمەش گرفتێکی ئەمنی زۆر گەورە بوو…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

برنج دوای لێنانی ژەهراوی دەبێت

KGN-تەندروستی دوایین توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات کە ئه‌و به‌کتریایانه‌ له‌ ناو خاکی کێڵگه‌ی برنجه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناو ده‌نکه‌ برنجه‌کان و میکرۆبه‌کانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌مێننه‌وه‌.ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ده‌توانن له‌ پاش کوڵاندنی برنجه‌که‌ش بمێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌ کاتێکدا برنجی لێنراو له‌ پله‌ی گه‌رمی ژوردا ده‌مێنێته‌وه‌، دۆخه‌ گه‌رم و شێداره‌کان به‌کتریاکان له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێنن و ئه‌و ژه‌هره‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن که‌ ده‌بێته‌ هۆی سکچون و ڕشانه‌وه‌.فێڵه‌که‌ له‌وه‌دایه‌، ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ پاش لێنانی برنجه‌که‌ بیخۆیت، ئه‌گه‌ر پێویست بکات برنجه‌که‌ بهێڵیته‌وه‌ بۆ ژه‌می داهاتوو، به‌ خێرایی ساردیکه‌ره‌وه‌ و بیخه‌ره‌ ناو به‌فرگره‌وه‌.

زیاتر بخوێنه‌وه‌