عێراق باجی گومرگی دووه‌م هەڵدەگرێت

KGN – NEWS حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ بڕیاری دا وه‌رگرتنی باجی دووه‌م كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌ داینابوون کە له‌ رێگای ئه‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌وه‌ دێنه‌ عێراق كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبگرێت. نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار دراوه‌ ته‌نها یه‌ك باج وه‌ربگیرێت له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌یشه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی كارئاسانی له‌ راییكردنی كاره‌كاندا هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌ڵبگرێت.  له‌ رێگای ئه‌م بڕیاره‌وه‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

عادل عەبدولمەهدی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە

KGN – NEWS  عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا بەڕووی خەڵكی شارەكەدا بكاتەوە.  كەناڵی سكای نیوز بڵاوی كردەوە، عادل عەبدولمەهدی بە فەرمانێک ‌و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە. پێشتر سەرۆک وەزیران رایگەیاندبوو كە پرسی كردنەوەی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا مشتومڕی دروست كردووە، بەڵام ئەو گوێ‌ بەمشتومڕەكان نادات ‌و بڕیارەكەی جێبەجێ دەكات. ناوچەی سەوز دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدا و بەهۆی بوونی زۆربەی سەرۆكایەتی‌ و دامەزراوەكانی عێراق ‌و ماڵی بەرپرسانی حیزبی‌ و حكوومی لەو ناوچەیە ماوەیێكی زۆرە بەڕووی هاتووچۆی خەڵكی ئاسایی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌