ئه‌ڵمانیا رێگریی له‌ 18 كه‌س كرد كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ی خاشقجییه‌وه‌ هه‌یه

KGN – NEWS ئه‌ڵمانیا رێگریی له‌ 18 كه‌س كرد بچنه‌ ئه‌و وڵاته‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقجییه‌وه‌ هه‌یه‌. جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كریستۆفه‌ر بورگه‌ر، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیدراڵی رایگه‌یاند، رێگرییان له‌ 18 كه‌س كردووه‌ بچنه‌ نێو خاكی ئه‌ڵمانیا كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ی جەمال خاشقجییه‌وه‌ هه‌بووه‌. بورگه‌ر رایگه‌یاند له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقجییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له‌په‌یوه‌ندیدان و ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر له‌وباره‌وه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هیكۆ ماس له‌وباره‌وه‌ گوتوویه‌تی، “بۆ ئێمه‌ پرسیاره‌كان له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌ و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌وه‌، زیاترن له‌وه‌ڵامه‌كان.…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

“ئه‌گه‌ر شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ نه‌بێت نه‌ پارتی و نه‌ یه‌کێتی حوکمڕانیی کوردستانیان پێناکرێت”

KGN – NEWS بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان  “واقعی هه‌رێمی کوردستان به‌ جۆرێکه‌ که‌ نه‌ یه‌کێتی ده‌توانێت به‌ ته‌نها حوکمڕانیی ئه‌م کوردستانه‌ بکات نه‌ پارتییش ده‌توانێت -ئه‌گه‌ر شه‌راکه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌ نه‌بێت- حوکمڕانیی کوردستان بکات.”    بێگه‌رد تاڵه‌بانی گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاندووە: گفتوگۆی نێوان پارتی وه‌کو براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ڕۆژی شه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 ده‌ستی پێکردوووه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتووشدا گفتوگۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت. ناوبراو له‌باره‌ی ئیستیحقاقی یه‌کێتی و ئه‌و پۆست و وه‌زاره‌تانەی داوا ده‌کات  گوتی: یه‌کێتی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌