زەیتون نەخۆشی کوشندە لەناو دەبات

KGN – تەندروستی   لە زۆربەی بلاوکراوە خۆراکییکان و سەرچاوە پزیشکیەکان ئاماژە کراوە بە گرنگی زەیتوون لە ئێستادا زانایانی ئیسپانیا بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه‌ که‌ توێکڵی زه‌یتون ماده‌یه‌کی تێدایه‌ که‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له‌ ناو ده‌بات. به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ گۆڤاری بایۆلۆژیای گه‌ردیله‌ییدا هاتووه‌، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ توێکڵی زه‌یتون له‌ سه‌دا 80 ی ماده‌ی ترشی زه‌یتونی تێدایه‌ که‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌یه‌ بۆ دواخستنی گه‌شه‌کردنی وه‌ره‌مه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان و له‌ناوبردنی خانه‌کانی. توێژه‌ران ده‌ڵێن زه‌یتون ڤیتامین E تێدایه‌ که‌ پێویسته‌ بۆ کارکردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌ش به‌ شێوازێکی سرووشتی، هاوکات دژه‌ ئۆکسانێکی به‌هێزه‌ و له‌ش له‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

خوێندنی باڵا: هیچ بەشێکى زانستە ئیسلامییەکان دانەخراوە

KGN – NEWS وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە داخستنی بەشە زانستە ئیسلامییەکان لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، دوا بەدوای دەنگۆی بڵاوبونەوەی داخستنی  به‌شه‌كانی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان،  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بە پێویستی دەزانێت چەند ڕاستییەک بۆ ڕای گشتی ڕون بکاتەوە. 1. بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خوێندن وەزارەتەکەمان كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌، به‌شێك له‌و هه‌نگاوانه‌ بریتی بون له‌ داخستنی خوێندنی ئێواران، بۆیه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (438) به‌شی زانستی له‌ زانكۆ حكومیه‌كان داخران، داخستنی خوێندنی ئیسلامی ئێوارانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یدایه‌، لە بەرامبەریشدا چەندین هەنگاوی جێگرەوەی باشتری ناوە، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر خوێندن بۆ ئارەزومەندانی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

دادگاى كه‌ركوك هه‌واڵى رێگه‌دان به‌ ژن هێنانى دووه‌م و سێیه‌م ره‌تده‌كاته‌وه‌

KGN – NEWS له ‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌واڵى بڵاوبوونەوەی رێنماییه‌ك بۆ دادگاكانى كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ماره‌بڕینى ژنى دووه‌م و سێیه‌م له‌ پیاو به ‌بێ ئاگادارى ژنى یه‌كه‌م، رێكخراوه‌كانى ژنانى نیگه‌ران كرد. سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێنماییه‌كیان بۆ رێگه‌دان به‌ هێنانى ژنى دووه‌م و سێیه‌م به‌بێ ئاگادارى و ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت. ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان كۆبۆ‌وه‌ کە تێیدا هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ ‌ گوایه‌ رێنماییان بۆ رێگه‌دان به‌ هێنانى ژنى دووه‌م و سێیەم بێ ئاگادارى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت. سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى…

زیاتر بخوێنه‌وه‌