لە قوشتەپە منداڵیکی 3 ساڵان دوای ونبوونی بە مردووی دۆزرایەوە

KGN – NEWS لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر منداڵیک دوای ونبوونی بە مردویی دۆزرایەوە. دوای ئەوەی ئەمڕۆ منداڵیک بە ناوی ئەحمەد کۆسرەت مەلایوسف عەلیاوەیی لە کۆمەڵگەی کاوە لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وندەبێت، دوای گەڕانی کەسوکاری بەدوایدا ئەم ئێوارەیە دوای نوێژی شێوان هەر لە کۆمەڵگەی ناوبراو بە مردووی دەدۆزرێتەوە لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە بۆ پشکین وەک تۆڕی میدایی دیاریی کوردستان پەیوەندیمان کرد ئیدریس یوسف مامی ئەو منداڵە پێێ ڕاگەیاندین کە تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی دیارنیە چاوڕێی…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

نەوەی لەقلەقەکەی هەولێر گەڕایەوە

KGN – ژیان نزیکەی شەست ساڵ دەبوو، جووتێک لەقلەق لەسەر منارەکەی مزگەوتی خانەقای شاری هەولێر هێلانەیان درووست کردبوو، ساڵانە لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم هەورە تریقشەی بەهاریدا، دەگەڕانەوە سەر منارەی مزگەوتەکەی خانەقا و خەڵکی دەوربەری شوێنەکەش بە دەنگی بەرز دڵخۆشییان بە گەڕانەوەی لەقلەقەکان دەردەبڕی. بەپێی گوتەی هاووڵاتییەک، ئەم جووتە لەقلەقە لە ساڵانی سییەکانی رابردوو، لەسەر منارەی مزگەوتە کۆنەکەی خانەقا هێلانەیان چێکردبوو، بەڵام دوای ساڵی شەستەکان و دروستکردنی مزگەوتی نوێی خانەقا، ئەوا لەقلەقەکان هێلانەکەیان گواستەوە سەر منارەی مزگەوتە نوێیەکە کە بە دووری بیست مەتر لە مزگەوتە کۆنەکە دامەزراوە بەڵام منارەکەی بەرزترە. هاووڵاتی محەمەد…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگرن

KGN – ئابوری  هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکی ڕادەگرن و بڕیاریانداوە لەبری دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نیشتیمانی بکەن. ئەو وڵاتانەش کە پێیان دوترێت گورپی D-8 پێک دێن لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسر، ئیندۆنیزیا، مالیزیا، نەیجیریا، بەنگلادیش پاکستان. ئەو هەشت وڵاتە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیان کە لە شاری ئەنتالیای تورکیا بەڕێوەچوو بڕیاریانداوە کە مامەڵەی بازرگانی بە دراوی ئەمەریکی کۆتایی پێبهێنن و لەبەرامبەردا هەر وڵاتێک دراوی نیشتیمانی خۆی بەکاربهێنێت. ئەم بڕیارەی گروپی D-8 دوای ئەوە هات هاوینی ئەمساڵ ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای ئابووری بەسەر هەریەک لە تورکیا و ئێراندا سەپاند و…

زیاتر بخوێنه‌وه‌