میدل ئێست”7هێزی ئەمنی سعودى بشداربوونە لە کوشتنی خاشقجیدا”

KGN – NEWS میدیایەکی بریتانیایی بڵاوی کردۆتەوە 7کەس دەستیان هەبووە لە کوشتنی جەماڵ خاشقجی. ماڵپەڕی میدل ئیستی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە  کە 7 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سعوديا لە کوشتنی جەماڵ حاشقجی دەستیان هەبووە کە بەشێک بوون لە پاسه‌وانه‌کانی بن سەلمان. ماڵپەری ناوبراو  دڵاوی کردۆتەوە دەستی بە بڕێک بەڵگەی هەواڵگری سعوديا گەیشتووە کە ماهر موترب لە کوشتی خاشقجیدا هەماهەنگییەکانی کردووە. ئەو لە کەسە نزیکەکانی بن سەلمانە.  بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە 19 پەیوەندی تەلەفۆنی ماهر موترب لە ڕۆژی ڕووداوەکە، ئەو چوار جاریان لەگەڵ باڵوێزخانەی سه‌عووديه‌ لە ئەستەنبۆڵ قسەی کردووە. شایانی باسه‌ که‌…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

عەبدولمەھدی ھەفتەی داھاتوو کابینەکەی ڕادەگەیەنێت

KGN – NEWS بڕیارە ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، وەک ئەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی ناوبراو ئاماژەی پێکردووە. نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەھدیی ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی بە نیازە ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، لە ئێستادا ناوبراو لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرکردە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دیاریبکرێت. عادل عەبدولمەھدی لە رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢ ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بتوانێت حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر نا ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌

لەبەیانییەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی هەولێر و چەمچەماڵ دەوەستێت

KGN – NEWS وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە ڕۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018  بۆ ماوەی 48 بۆ 72 کاتژمێر بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەردوو وێستگەی غازی هەولێر و چەمچەمال دەوەستێت .لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و ، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت. وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەپەرۆشەوە كار دەكات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌