هه‌ڵی كار بۆ هه‌زاران گه‌نج ئه‌گه‌ر دزو مافیاكانی حكومه‌ت لێبگه‌ڕێن

ئالان ساحێبقران  له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 5 هه‌زار بریكاری خۆراك هه‌یه‌ واته‌ (بایه‌ع)، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به‌هۆی ئه‌م كاره‌یانه‌وه‌ بونه‌ته‌ ملێۆنێر، خانووی جوان و ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێل و زۆربه‌شیان بوو نه‌ته‌ خاوه‌نی چه‌ندین بالاخانه‌ی بڵند و گه‌وره‌،  هه‌مووی به هۆی گه‌نده‌ڵی و دزی و گۆڕینی بابه‌ته‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی خه‌لك، كه‌له‌كاتێكدا زۆربه‌ی بریكاره‌كان مووچه‌خۆری حكومه‌تیشن . خۆم له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانیم زۆرجار كه‌لوپه‌له‌كان به‌چاوی خۆم ده‌بینم چیوچین، جۆره‌كانیان چیه‌، به‌لام كه‌ ده‌ڕۆمه‌ لای بایه‌عه‌كه‌م هه‌مووی گۆراوه‌،! به‌ كه‌لوپه‌لی بێكواله‌تی و خراپ، بێگومان دزیكردن و گه‌نده‌ڵی له‌م بابه‌ته‌ بایه‌ع ناتوانی به‌ته‌نها ئه‌نجامی بدات…

زیاتر بخوێنه‌وه‌