فەیسبووک تایبەتمەندی “لەیەکتر نزیککردنەوە” زیاد دەکات

  KGN – زانست و تەکنەلۆژیا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەى بەوە دا کە تایبەتمەندی “لەیەکتر نزیککردنەوە” بۆ تۆڕەکە زیاد دەکات. سەرۆکى بەشی پەرەپێدانى بەرهەمەکان لە فەیسبووک، کریس کۆکس لە “کۆنفڕانسی f8” بۆ گەشەپێدانی بەرنامەکان رایگەیاند کە پێگەکەیان تایبەتمەندیەکى نوێ زیاد دەکات بۆ زیاتر رەخساندنی بوارى یەکترناسین بۆ ئەو کەسانەى کە لە رێگەى تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە پەیوەندى سۆزداری دەبەستن. بەکارهێنەرانى ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە “تایبەتمەندییەکى ئارەزوومەندانەیە” دەتوانن لە رێگەى فەیسبووکەکەى خۆیانەوە پڕۆفایلێکى جیاواز بەکار بهێنن بۆ ئەم مەبەستە. لە پڕۆفایلە نوێیەکەدا تەنها ناوى یەکەمی بەکارهێنەرەکە و کات داوا دەکرێت و ئەم زانیارییانە…

زیاتر بخوێنه‌وه‌

یۆنامی ئاماری قوربانییانی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە

  KGN – NEWS به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، تەنها لە مانگی ئادار دا له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری 68 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، 122ی دیکەش برینداربوونە .  یۆنامی بلاویکردۆتەوە ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە. ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی نیساندا تۆمارکراون…

زیاتر بخوێنه‌وه‌