سناپ چات له‌فه‌یسبووكی برده‌وه‌

    KGN – زانست و تەکنەلۆژیا به‌رنامه‌ی سناپ چات توانی له‌ڕاكێشانی گه‌نجان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بباته‌وه‌. به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌، له‌سه‌دا 78ی گه‌نجانی ته‌مه‌ن 18 بۆ 24 ساڵ له‌ئه‌مریكا، به‌رنامه‌ی سناپ چات به‌كارده‌هێنن، هاوكات له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017دا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپ چات گه‌یشته‌ 187 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا. هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌ گه‌نجه‌كانی سناپ چات له‌ ته‌مه‌ن 18 بۆ 24 ساڵ، له‌ساڵی ڕابردوودا گه‌یشتووته‌ 24 ملیۆن ‌و 400 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر، به‌ڵام تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌هه‌مان ئاستی ته‌مه‌ندا به‌كارهێنه‌ره‌كانی گه‌یشتووه‌ته‌ 23 ملیۆن ‌و 500 هه‌زار كه‌س. س.ئاژانسەکان

زیاتر بخوێنه‌وه‌

وادەی ڕەوانەكردنی موچە لە بەغدا و میكانیزمی دابەشكردنی دەخرێتەڕو

    KGN – NEWS ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختدەكاتەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بەڵێنی داوە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم ڕەوانە بكات. هاوكات ئاشكراشی دەكات، ئەگەر پارەكە رەوانە بكرێت لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە و بەبێ پاشەكەوت دابەشدەكرێت. مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕادیۆی نەوای ڕاگەیاندووە: لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كە ئەویش تێیدا بەشدار بووە و  چوار كاتژمێری خایاندووە سەبارەت بە پرسی پارەی گەنمی جوتیاران و موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی قسەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیران كردووە.…

زیاتر بخوێنه‌وه‌