“یەکێتی وەزیری دادی عیراقی دانا”

KGN-news

حسێن نەرمۆ پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، حزبەكەیان، حاكم فاروق شوانی كاندیدكردوە بۆ پۆستی وەزیری دادی عیراق و لەلایەن ئەوانەوە دانراوە.
حسێن نەرمۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “حاكم فاروق شوانی وەزیری دادی عیراق لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئەو پۆستە كاندید كراوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، كێشەی زۆر لەكاتی كاندیدبونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق رویدا، بەڵام لەنێوان یەكێتی و پارتی رێككەوتن كرا بۆئەوەی پۆستی وەزیری داد پشكی یەكێتی بێت و فاروق شوانی دابنرێت.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە، سەرەڕای راگەیاندنی ناوی دیكە، بەڵام ناوی حاكم فاروق شوانی-یش هەبوو وەك كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە، دواجار رێككەوتنی كۆتایی و بۆچوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش لەسەر فاروق شوانی بوو.
رۆژی دووشەممە 24-6-2019 لە پەرلەمانی عیراق متمانە بە هەریەكە لە “نەجاح حەسەن عەلی ئەلشممەری-وەزیری بەرگری، یاسین تەها حەسەن ئەلیاسری-وەزیری ناوخۆ، فاروق ئەمین شوانی-وەزیری داد” درا، بەڵام سەفانە حسێن حەمدانی كاندید بۆ پۆستی وەزارەتی پەروەردە رەتكرایەوە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر