یه‌كێتی به‌شداری سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات

KGN-news

بەپێێ وتەی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانیكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی پارتەکەی ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداری له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردن‌و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر