“گه‌مارۆ خراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور”

KGN-news

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كه‌مپی مه‌خمور گه‌مارۆیه‌كی توندی خراوه‌ته‌سه‌ر.
شیرین ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا باسی له‌وەدەکات، له‌ئه‌نجامی كوشتنی جێگری كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له‌ڕێكه‌وتی 17-7-2019 ئه‌م فشاره‌ وه‌ك سزایه‌ك به‌سه‌ر كه‌مپه‌كدا سه‌پێندراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌مپی مه‌خمور نزیكه‌ی 12 هه‌زار په‌نابه‌ری كوردی باكوری كوردستانی له‌خۆگرتوه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌م گه‌مارۆدانه‌ش په‌نابه‌ره‌كان فشاری ده‌رونی و ماددی وته‌ندروستیان كه‌وتۆته‌ سه‌ر.
شیرین ئه‌مین نوسیویشیه‌تی، “نزیكه‌ی 2000 كرێكار له‌نێوئه‌وكه‌مپه‌دان و ڕێگه‌یان پێنادرێت بڕۆنه‌ سه‌ركاره‌كانیان وه‌ به‌ده‌یه‌ها نه‌خۆشی درێژخایه‌ن له‌نێو ئه‌ وكه‌مپه‌دان، به‌ڵام ڕێگری هه‌یه‌ له‌گه‌یاندنی پێداویستی ده‌رمان به‌بنكه‌ی ته‌ندروستی نێو كه‌مپه‌كه‌”. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، “ئه‌وه‌ی جێگای پرس بێت ئه‌و گه‌مارۆییه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌رئه‌م كه‌مپه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌نوسراوی فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵكو به‌كردار له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ڕێگرییان لێ ده‌كرێت”.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر