گرفتێكی تویته‌ر به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردووه‌

KGN-زانست و تەکنەلۆژیا

به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر تووشی شۆك بوون، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی گرفتێك كه‌ ڕووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ئه‌كاونته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش فۆلۆ كردنی كه‌سێكی نوێیه‌، به‌ڵام دواتر ڕاسته‌وخۆ كرداره‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ كرته‌ت له‌سه‌ر فه‌رمانی فۆلۆكردن نه‌كردبێت.

پێگه‌ی “ڤایس”ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌و كه‌لێن و گرفته‌ی تویته‌ری له‌ زۆرێك له‌ ئه‌كاونته‌كان ئاشكراكرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانیش ئاگاداریان كرده‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی باسیان له‌و كێشه‌یه‌ كرد.

گوته‌بێژێك به‌ ناوی تویته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ ڕایگەیاندووە، ڕاسته‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ كرده‌یی بوونی هه‌یه‌، ئێسته‌ كۆمپانیای تویته‌ر خه‌ریكی كاركردنه‌ و تیمه‌كانی به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی خێرا و به‌ په‌له‌ی بۆ بدۆزنه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی بنه‌بڕی بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان تویته‌ر باشترین سه‌كۆ و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بۆ به‌خشینی زانیاری له‌سه‌ر پرسه‌ تایبه‌ت و هه‌ستیاره‌كان، به‌ تایبه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌وانان، به‌ گشتی زیاتر له‌ 300 ڕۆژنامه‌نووس له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداربوون و زۆرینه‌یان دووپاتیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، 29% زانیارییه‌كان بۆ راپۆرت و كاره‌كانیان له‌ تویته‌ره‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای باكور و لاتین، سه‌رجه‌م كێشه‌ و گرفت و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ هه‌ستیاره‌كانه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ ڕۆژنامه‌وانانی ده‌گه‌یه‌نن.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر