کرێی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشدەکرێت

KGN-news


کرێی کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە(2018/9/30) ئەنجامدرا لە بەیانییەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنیی دابەشکردنەکەش بۆ ماوەی (22 ) رۆژ بەردەوام دەبێت کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی هەرێم دابەشكردنی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆنی راگەیاند و ناوی بانكەكانیش بڵاوكرانەوە، كە پارەكەی لێ دابەش دەكرێت.
شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دواجار توانرا زیاتر لە 6 ملیار دینار تەرخان بكرێت بۆ پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن، رۆژی چوارشەممە دابەشكردنی پارەكە دەست پێدەكەن و هەرسێ پارێزگاكەش (هەولێر و سلێمانی و دهۆك) دەگرێتەوە.
سەبارەت بەوردەكاریەكانی دابەشكردنی پارەكە و بڕی پارەكەش زەردەشت مەلا حەسەن بەڕێوەبەری فەرمانگەی دارایی لەكۆمسیۆن وتی “لەهەرسێ پارێزگاكە نزیكەی 50 بانك پارەكە دابەش دەكەن و تا رۆژی 30-5-2019 بەردەوام دەبێت، پێویستە كەس لە شوێنی كەسی دیكە پارەكە وەرنەگرێت و پێناس یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان ببەن و كۆپیەكیش جێبهێڵن لە بانك”.
رونیشیكردەوە، هەر ئەمڕۆ لەماڵپەڕی كۆمسیۆن لینكێك دادەنێن بۆ ئەوەی كارمەندان بزانن لە كام بانك پارەكە وەردەگرن، ئەویش دوای ئەوەی ژمارەی بنكەكەی خۆی داخڵی لینكەكە دەكات.
جێی باسە بۆ بەڕێوەبەری بنكە و وێستگە 200 هەزار دینار پاداشت دیاریكراوە و كارمەندانی دیكەش 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر