ڕێکەوتنەکەی پارتی و یەکێتی پرسی هەرێم و کەرکوک و بەغدا لە خۆدەگرێت.

KGN-news


ئەمڕۆ هەردوو پارت یەکێتی و و پارتی ڕێکەوتنەکەیان وا ژووکرد  ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ که‌ له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی واژۆ کرا، هه‌ر سێ پرسی هه‌رێم، که‌رکوک و به‌غدا له‌ خۆ ده‌گرێت.
میدیای فه‌رمی یه‌کێتی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ به‌ پێی ڕێکه‌وتنه‌که‌ پۆستی پارێزگاری که‌رکوک بۆ کاندیدی حیزبه‌کەیان ده‌بێت.
یه‌کێتی نیشتمانی هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و چه‌ند وه‌زاره‌تێک له‌ کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رده‌گرێت.هەروەها میدیای یەکێتی ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ ڕزگار عه‌لی وه‌ک کاندیدی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی پارتی دیمۆکراتیشی له‌ سه‌ره‌، به‌ڵام شێوازی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ تا ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە باسی لێوەنەکرا.
پرسی وه‌زاره‌تی دادی عێراقیش یه‌کێکی دیکه‌ له‌ خاڵه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌یه‌ و بڕیاره‌ به‌م نزیکانه‌ ناوی کاندیده‌که‌ی یه‌کێتی به‌ په‌رله‌مانی عێراق بدرێت.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر