چەرەزات بەبرژاوی زیانی بۆ تەندروستی هەیە

KGN-تەندروستی

توێژینه‌وه‌ پزیشکییه‌کان ده‌ریانخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی کێشه‌ی ته‌ندرووستی دڵیان هه‌یه‌، له‌ ڕێگای خواردنی چه‌ره‌زاته‌وه‌ به‌ شێوازێکی ڕێک و پێک ده‌توانن ته‌ندرووستی بۆ دڵ و ده‌ماره‌کانی دڵیان بگه‌ڕێننه‌وه‌.
باده‌م و فسته‌ق و گوێز بڕێکی زۆر ترشی و چه‌ورییان تێدایه‌ و ئه‌مانه‌ش هاوکار ده‌بن له‌ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی کۆلیسترۆڵ و چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ ده‌که‌ن که‌ ڕووبه‌ڕووی لێدانه‌کانی دڵ ده‌بنه‌وه. ‌بەڵام ئەوەی باوە لە نێو خەڵکدا خواردنی چەرەزات بە برژاوییە چونکە بەبرژاوی تامی خۆشترە ، بێ ئه‌وه‌ی که‌ بزانن ئه‌م کاره‌ زیان به‌ ته‌ندرووستییان ده‌گه‌ێنێت.
برژاندنی چه‌ره‌زات ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئۆکسانی چه‌ورییه‌کان و چه‌ورییه‌ گوازراوه‌کان زیاد ده‌کات.
بۆ ئه‌مه‌ش پسپۆڕانی بواری ته‌ندرووستی ڕێنمایی ده‌ده‌ن که‌ چه‌ره‌زات به‌ شێوازێکی ته‌ندرووست بخورێت و هه‌وڵی برژاندنی نه‌ده‌ن بۆ ده‌سکه‌وتنی تامێکی خۆشتر تا نه‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌وری ناته‌ندرووست و سووده‌کانی به‌ زیان بۆیان نه‌شکێته‌وه.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر