چۆن ده‌توانی دژه‌كانت بكه‌ یه‌ مه‌سینه‌ هه‌ڵگری خۆت !؟

ئالان ساحێبقران

هه‌ركات پرۆژه‌یه‌كت هه‌بوو یان خه‌ریكی بویت ده‌بێت خۆت به‌ گێل یانشێت یان نه‌زان یان نه‌فام یان (كه‌ر) ده‌رخه‌ی ! جائیتر پڕۆژه‌كه‌ له‌هه‌ربوارێك بێت .
چونكه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ركه‌ زانی كه‌سێكی زانای یان پڕۆژه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ یان هه‌ركارێك كه‌ زۆر ساده‌ بێت وه‌ك ئاوفرۆشتن یه‌كسه‌ر ده‌ست ده‌كات به‌دژایه‌تی كردنت و وه‌قسه‌ی حلق وملق له‌سه‌رپڕۆژه‌كه‌ به‌بێئه‌وه‌ی هیچی لێبزانی به‌ بێئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كی هه‌بێت گوێشی لێنیه‌ پاره‌ش له‌باغه‌لی خۆی سه‌رف بكات ته‌نها بۆئه‌وه‌ی شكست به‌پڕۆژه‌كه‌ت بهێنێت ته‌نها بۆئه‌وه‌ی له‌ شوێنێك یان مه‌جلیسێك بلێت نه‌موت پرۆژه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو نابێت .
به‌لام ئه‌گه‌ر خواكردی و پڕۆژه‌كه‌ سه‌ركه‌وت ئه‌وا هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیان ده‌كرد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌ژداربوون له‌گواستنه‌وه‌ی قسه‌ حلق و مله‌قه‌كان چونكه‌ هه‌ندێك له‌م ولاته‌ ده‌بنه‌ دژ و ئه‌وانه‌یتریش ته‌نها به‌بازاركردن ده‌كه‌ن بۆقسه‌ی دژه‌كان و بێئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌نه‌وه‌ ڕاسته‌ یان درۆ .!
جا هه‌ردوو به‌شی ئاماده‌ن ئه‌م جاره‌ له‌بری دژایه‌تی دبنه‌ ماستاوچی و چه‌لاو خۆر و مه‌سنه‌ هه‌ڵگر شه‌رمیشیان پێنیه‌ و زۆریش ئاسایه‌ له‌لایان شازازیشی پێده‌كه‌ن له‌خه‌لكیش ده‌خورنه‌وه‌ و ئه‌فسانه‌ی واشت بۆ دروست ده‌كه‌ن رێك پێچه‌وانه‌ی دژایه‌تیه‌كه‌ خه‌ڵكت بۆكۆده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌تكه‌نه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌خۆت گومان له‌خۆت بكه‌ی بڵیت ئاخۆده‌بێت من ئه‌وه‌نده‌ گرنگبم به‌خۆمم نه‌زانیوه‌.!

به‌ده‌ست كه‌سیشنیه‌ وه‌كه‌سیش ناتوانی ئه‌م خه‌ڵكه‌ بهێنیته‌وه‌ ڕێگه‌ی راست ئه‌گینا قیزه‌وه‌نترین شت ئه‌وه‌یه‌ خه‌لك بكه‌یه‌ مه‌سنه‌ هه‌ڵگری خۆت .

جائیتر وێڕای ئه‌م خالانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ندێك شتیتریش گرینگه‌ ره‌چاو بكرێت تاپڕۆژه‌كه‌ت به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربگرێت بۆنموونه‌ جلی و ئۆتۆمبێلی گران به‌ها .
چونكه‌ زۆربه‌ی خه‌لكی ئێمه‌ عقلی له‌چاویه‌تی ته‌نها روكاری ده‌بینیێت نه‌وه‌ك ناخی مرۆڤ بۆیه‌ به‌م هه‌لسوكه‌وتانه‌ی كه‌باسم كرد خه‌ڵك لێت دوورده‌بن و ته‌واو ده‌ست كراوه‌ ده‌بیت بۆجێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ت .
به‌لام ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌تواو بروایان هه‌یه‌ به‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌خۆتیان دوورخه‌ی نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌توانی سودی زۆریان لێوه‌رگری به‌لام هه‌ركاتێك كه‌سێك ره‌خنه‌ی گرت و چاره‌سه‌ری نه‌بوو لێی دوركه‌وه‌ .

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر