پەرلەمانی تورکیا مافی پەرلەمانتاری لە پەرلەمانتارێکی کورد سەندەوە

 

 

 

KGN – NEWS

 

 

 

 

 

پەرلەمانی تورکیا مافی ئەندامێتی پەرلەمانی لە پەرلەمانتاری ھەدەپە لە بازنەی ئاگری، لەیلا زانا سەندەوە .

بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نور باخچەکەپلی لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە پەرلەمانتاری ھەدەپە لە بازنەی ئاگری، لەیلا زانا بەھۆی دەوام نەکردنی پێویست لە 1ی تشرینی یەکەمی 2016 تا 30ی نیسانی 2017 بەشداری لە 212 دانیشتنی پەرلەمانی نەکردووە و بەم ھۆیەشەوە و بەپێی ماددەی 84ی دەستووری تورکیا، دەنگدان لەسەر راپۆرتی لێژنەی هاوبەشی ھەردوو لێژنەی دادپەروەری و دەستوور و بڕیاری سەرۆکایەتی دیوان لەمبارەیەوە ئەنجام درا.

لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی پەرلەمانی لە پەرلەمانتاری ھەدەپە لە بازنەی ئاگری، لەیلا زانا بەھۆی دەوام نەکردنی پێویست لە 1ی تشرینی یەکەمی 2016 تا 30ی نیسانی 2017 کە بەشداری لە 212 دانیشتنی پەرلەمانی نەکردووە، خرایە دەنگدانەوە.

بە زۆرینەی دەنگی زیاتر لە 276 پەرلەمانتار بڕیار لەسەر لێ سەندنەوەی مافی ئەندامێتی پەرلەمانی لە پەرلەمانتاری ھەدەپە لە بازنەی ئاگری، لەیلا زانا دروەا.

ئەمە لە کاتێکدا کە 324 پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکەیان کرد و بە 302 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 22 دەنگی نەخێر بڕیارەکە دەرکرا.

لە دوای ئەمەش بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نور باخچەکەپلی بڕیاری لێ سەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا راگەیاند.

س.ئەمادۆڵ

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر