“پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نییە وەزعی هەرێمی لەسەر بوەستێت”

KGN-news

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “پێموانییه‌ پۆستی پارێزگارێک بۆ کەرکووک ئه‌وه‌نده‌ گرنگ بێت وه‌زعی هه‌رێمی له‌سه‌ر بوه‌ستێت، چوونكه‌ هیچ ناگۆڕێت له‌ئێستادا”.

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاگەیاندووە “نزیكه‌ی 10 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ڕیووه‌، به‌ڵام تائێستا حكوومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌، ده‌بوو بكرایه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ناوچه‌یێ‌كی بچووک و كه‌مه‌ ده‌بوو زووتر بكرایه‌، به‌ڵام دیاره‌ كێشه‌كان زیاتر له‌سه‌ر چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت و چه‌ندی ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌رنا بڕواناكه‌م له‌سه‌ر به‌رنامه‌ بێت، چوونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ بووایه‌ ره‌نگه‌ هه‌موومان پێمان باش بێت، به‌ڵام تا ئێستاش دۆخه‌كه‌ هه‌ر ئاڵۆزه‌ هه‌رچه‌نده‌ دواجار ده‌بێت ئه‌و دوو لایه‌نه‌ هه‌ر رێكبكه‌ون، چوونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان و میلله‌ته‌كه‌ش له‌ رێككه‌وتنیاندایه‌، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون ره‌نگه‌ كوردستان تووشی كاره‌سات و ناخۆشی بكات”.

ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد” ئێمه‌ نازانین ئه‌و دوو حیزبه‌(پارتی و یه‌كێتی) له‌سه‌ر كێشه‌ جۆراو جۆره‌كان كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چۆن ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ركوك ئێستا له‌ده‌ستی كورد نیه‌ به‌ڵكو له‌ده‌ستی عیراقه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر سبه‌ی پارێزگارێك یا دوو پارێزگاری كورد-یشی بۆ دابنێن كه‌ مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ده‌ستی كورد نه‌بێت چیمان پێده‌كرێت بۆیه‌ ئێمه‌ پێویسته‌ مه‌له‌فی ئه‌منی وه‌ربگرینه‌وه‌، چونكه‌ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك له‌م كاته‌دا هیچ له‌دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت سبه‌ی هه‌ر جێگره‌كه‌ی كه‌ عه‌ره‌ب یا توركمان ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت ده‌بێت داوا له‌و بكرێت كارێك بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێم وانیه‌ هێزێكی سه‌ربازی عیراقی بێت گوێرایه‌ڵی پارێزگارێكی كورد بێت له‌كه‌ركوك.”

ڕاشیگه‌یاند” ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی كه‌ركوك ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقی به‌كه‌ركوك و خانه‌قین وشه‌نگال و هه‌موو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.”

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود وتووشیه‌تی: ” ئه‌گه‌ر هه‌موولایێک به‌ خه‌م کەرکووکه‌وه‌ بوونایه‌، کەرکووک به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه‌ پێموانییه‌ پارێزگارێک ئه‌وه‌نده‌ گرنگ بێت، كه‌ وه‌زعی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایێكیان بێتگ.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر