پاره‌ی %25 جوتیاران ده‌گاته‌ هه‌ولێر و ده‌یگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا

به‌پێی ئه‌و زانیاریاری و به‌ڵگانه‌ی  ده‌ست  KGN كه‌وتووه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی  وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم    عبدالرزاق احمد   كه‌ له ‌كابینه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووه‌  .

  هه‌روه‌ك له‌ به‌ڵگنامه‌كاندا هاتووه‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بڕی  109 ملیار دینار به‌سێ چه‌كی پاره‌ ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم ده‌كات كه ‌پاره‌ی %25 گه‌نمی جوتیارانه ‌ بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015و2016 ئه‌م چه‌كانه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2018 گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌یان توانی دوای چه‌ند ڕۆژێك  ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ی به‌سه‌رجوتیاران دابه‌شی بكه‌ن به‌لام  به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌غدا پاره‌ی ته‌واوی جوتیاران ڕه‌وانه‌ بكات  ئه‌م چه‌كانه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق

فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم كه ‌ناوی لای  KGN پارێزراوه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و كات  له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری سایلۆ ئبراهیم عبدالحمید كه‌ تائێستاش له‌ پۆسته‌كه‌یه‌تی به‌یه‌كه‌وه‌ پیلانی گه‌ڕانه‌وی ئه‌م بڕه‌پاره‌یانداوه‌ بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆجوتیاران و حكومه‌تی هه‌رێمیش بنێنه‌وه‌ كێشه‌كان گه‌ره‌تربكه‌ن  .

ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌م كاره‌ی كراوه‌ بۆنی ده‌ستێكی ده‌ره‌كی لێ دێت و چونكه‌ ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان تازه‌ له‌ڕێفراندۆم ده‌رچوو بوو

ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت واده‌بنرێت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م كاره‌ی  بۆ ئه‌وه‌ش كردبێت‌ كه‌ ڕێزلێنانێك له ‌به‌غدا وه‌رگرێت چونكه‌ پێشتر نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق حیدر عبادی به‌ ‌نووسراوی فه‌رمیی  ده‌ست خۆشی به‌ته‌نها له‌  به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر ئیبراهیم عبدلحمید كردبوو له‌ سه‌رئاستی  هه‌رێمی كوردستان  .

بۆ وه‌رگرتنی ڕای به‌رامبه‌ر KGN په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی بازرگانیو پیشه‌سازی كرد به‌لام ژماره‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون

به‌لام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت وتی وه‌زیری ئێستای بازرگانی كمال مسلم لێژنه‌ی بۆئه‌م بابه‌ته‌ پێكهێناوه‌ به‌دوریش نابینرێت ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌م بابه‌ته‌ ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن .

له‌سالانی ڕابردوو چه‌ندین جار كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی سایلۆی هه‌ولێر بلاو بوه‌وه‌ دیارترینیشیان كه‌ هه‌موو میدیای كوردی ته‌نی دیارنه‌مانی 310 تۆن گه‌نم بوو هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌ران و جوتیاران ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی دار نه‌یتوانیوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆ له‌كارلابدات

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر